حەج و عومرەی هەرێم دەستپێکردنەوە گەشتەکانی عومرە بە رێگای ئاسمانی راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند ،دوای راگرتنی گەشتەکانی عومرە بە رێگای ئاسمانی بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک، لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکەنەوە.و چەند مەرجێکیش بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دانرا لەبارەی گواستنەوەی حاجیان و عومرەکاران.
حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له رۆژی 19ی (ئاب/8)ی 2025 هه‌ڵویستی وه‌رگرت هه‌مو گه‌شتێكی ئاسمانی عومره‌ی بۆ سعودیه راگرت له به‌رامبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومره‌كارانی كوردستان له سعودیه و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له كۆبونه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌مو ورده‌كارییه‌كان و كه‌موكوڕییه‌كان و به كۆمپانیا به‌رنامه فرۆشه‌كانی راگه‌یاند، "ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن و به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌مو عومره‌كاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌ڕێننه‌وه وبه پێچه‌وانه‌وه روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه".
هه‌ر له كۆبونه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان حه‌وت كۆمپانیایه ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له دادنوس پڕكردنه‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندی هه‌مو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌مو ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كۆبونه‌كه‌دا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی به‌ڵێننامه‌كان هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومره ده‌ستپێبكرێته‌وه و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه هه‌مو مافێكی عومره‌كارانیان گه‌ره‌نتی كردوه.
