حەكیم سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی بەغدا دەکات
عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕوونیکردەوە کە “دوبارەکردنەوەی هێڕشەکان کە کۆمەڵێک سەرکردەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردە ئامانج، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ئەمنی”، هاوکات جەختی لەسەر “گرنگی پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی حکومەتە خۆجێیەکان کردەوە”.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی رەوتی حیکمە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەید عەمار حەكیم لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا یاسر مالیکی باسی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵاتمام كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: هەردوولا ئیدانەی هێرشە دووبارەبووەكانی ئەمریكا و پێشێلكردنی سەروەری عێراقیان كرد، و جەختیان لە گرنگی پشتیوانیكردن لە ڕێگاكانی حكومەتە خۆجێیەكان و تەواوكردنی پێكهێنانیان كردەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەید حەكیم ومالیکی جەختیان لەسەر پێویستی پابەندبوون بە كات بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان و پێویستی تەواوكەری نێوان كاری پارێزگارەكان و كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووەتەوە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: هەردوولا تەئكیدیان لە گرنگی وەستاندنی شەڕی غەززە كردووەتەوە وەك پێشەكییەك بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە.
