حەلبوسی پشتیوانی لەکاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە،محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقدوم پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند
هاوپەیمانی تەقەدوم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،دوای رێککەوتن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاریان داوە پشتیوانی لە مەحمود مەشهەدانی بکەن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
هاوپەیمانی تەقەدوم رایشیگەیاند بڕوای تەواویان بە گرنگی رۆڵی چاودێری ویاسایی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، هەروەها گرنگە ئەو رۆڵە بۆ هاوسەنگی سیاسی و پشتیوانی کردن لە رێرەوی دیموکراسیەتی عێراق بەکاربهێنرێت.
لە راگەیەنراوی هاوپەیمانی تەقەدوم ئاماژە بەوەشکراوە، شەش مانگ بەسەر ئامادەنەبونی رۆڵی سیاسی پێکهاتەیەکی سەرەکی لە پرۆسەی سیاسی عێراق تێپەڕیوە، بۆیە لە پێناو پاراستنی ئەو شایستەیە، دوای چەند گفتوگۆیەکی هۆشدارانە ورێککەوتن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان، بڕیاریان داوە پشتیوانی لە مەحمود مەشهەدانی بکەن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
ئەوەشخراوەتەڕو، داوا لە فراکسیۆنە سیاسییەکان دەکەن بە هەمان شێوە پشتیوانی لەو کاندیدە بکەن، لە پێناو کۆتایی هێنان بە پەکخستنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و و خزمەتکردنی خەڵک و بەدەستخستنی دادپەروەری، بۆ پتەوکردنی رۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێکخستنی دیموکراسیەت.
