حەماس: ئیسرائیل به‌رپرسیارە له ڕێگریكردن له ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌م قۆناغه‌دا
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس جەختیکردەوە،ئیسرائیل به‌رپرسیارە له ڕێگریكردن له ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌م قۆناغه‌دا،ئاماژەی بەوشکرد كه هیچ دانوستانێكی ئێستای نێوان بزوتنه‌وه‌كه و ئیسرائیل نییه سه‌باره‌ت به قۆناغی دوه‌می ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.
حازم قاسم، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند،"ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات بارمته‌كانی وه‌ربگرێته‌وه له هه‌مانكاتدا بژارده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر كه‌رتی به كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌ماس ڕه‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل گرت بۆ خۆدزینه‌وه له پابه‌ندبونی به كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له كه‌رتی غه‌ززه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی ئیسرائیل پێشنیاری كردوه، به ته‌واوی جێگه‌ی قبوڵكردن نییه بۆ بزوتنه‌وه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات شته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌ك به تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه.
حازم قاسم جه‌ختیكرده‌وه، حه‌ماس پابه‌نده به مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و داواكاری ڕونیان بۆ كۆتاییهێنان به ده‌ستدرێژی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ به ته‌واوی و دڵنیابون له‌وه‌ی كه هیچ مه‌رجێكی نادادپه‌روه‌رانه له هیچ ڕێككه‌وتنێكی داهاتودا نه‌سه‌پێندرێت.
