حەوت فڕۆكەی كوێتی بەخێرای لەناكاو لە فڕۆكەخانەی بەسرە نیشتنەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، حەوت فڕۆكەی كوێتیان لەناكاو كە بەپەلە لە فڕۆكەخانەی بەسرە نیشتنەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست موتەڵع گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە حەوت فڕۆكەی كوێتیان پێگەیشتووە كە بەپەلەیان نیشتەوە بەهۆی سەختی بارودۆخی كەشوهەوای كوێت، ئەمەش بەهۆی تەمێكی چڕەوە دروستبووە كە توانای بینینی ئاسۆیی كەمكردەوە و ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆكەكان لەوێ كرد.
لە بەیاننامەیەكدا ڕوونیكردووەتەوە : نیشتنەوەی فڕۆكەكان بەگوێرەی دووەمین ئازادی مافی فڕۆكەوانی مەدەنی (وەستانی تەكنیكی) ئەنجامدراوە، هەروەها بەشێوەیەكی ئاسان و هاوكات لەگەڵ گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان پێشوازی لە گەشتە ئاسمانییەكان و سەرنشینەكان كراوە، ئەمەش بەهۆی هەماهەنگی و هەوڵی هاوبەشی نێوان ئەو بەشە جیاوازانەی لە فڕۆكەخانە كاردەكەن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە كارایی بەرز بەردەوامە لە كاركردن و ئامادەكاری تەواو دەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی لەناكاو، دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشینەكان و بەردەوامبوونی بێ پچڕانی هاتوچۆی ئاسمانی.
دەستەی فڕۆكەخانەكانی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكە ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان و ئەوانەی كە نیشتنەوەی بەپەلە دەكەن، ئاماژەی بەوەشكردووە، كارمەندانی فڕۆكەخانەكانی عێراق ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە و فڕۆكەخانەكان خاوەنی كەرەستەی گەشتیاریی ئاست بەرزی جیهانین.
شایانی باسە فڕۆكەخانەی بەسرە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەهەمان هۆكار 9 فڕۆكەی كوێتی وەرگرتووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی ئامادەكارییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی نائاسایی جۆراوجۆ.
