حەکیم جەختیکردەوە پشتیوانیکردنی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بەئەرکی هاوپەمانی نێودەوڵەتی لە عێراق
ئەمڕۆ پێنجشەممە،سەید"عەمار حەکیم "سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،جەختیکردەوە پشتیوانیکردنی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بەئەرکی هاوپەمانی نێودەوڵەتی لە عێراق،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی داهاتووی پارێزگاکان و حکومەتە ناوخۆییەکان سەقامگیری لە عێراق بەرز دەکەنەوەو هەنگاوێکە بۆ ئاوەدانکردنەوەی بەردەوام.
سەید "حەکیم " لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)ڕایگەیاند:- بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ "جینین پلاسخارت " نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووینەوە ، گفتوگۆمانکرد لەسەر پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان .
"حەکیم" جەختیشیکردۆتەوە لەسەر گرنگی هەنگاونان بۆ قۆناغی هاوبەشی دووقۆڵی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی عێراق زۆربەی ئاستەنگەکانی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەکیدا تێپەڕاندوە.
هەروەک جەخت لە پاراستنی ئەو سەقامگیرییە کردەوە کە بە قوربانیدانی عێراقیەکان لە هەموو پێکهاتەکانەوە بەدەست هێنراوە و ئاماژەی بۆ گرنگی قۆناغی داهاتوویی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتە خۆجێیەکان کرد بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و بەردەوامیدان بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان .
هەروەک پشتگیری لە حکومەتی عێراقکرد لە بەڕێوەبردنی دانوستانەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانیان و هەنگاونان بۆ قۆناغی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەردوولا بکات.
سەید حەکیم داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە قەیرانی غەززە لە ئەستۆ بگرێت.
تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە بێدەنگی سەبارەت بە جینۆسایدی گەلێکی بێ بەرگری نوێنەرایەتی بەها و پرەنسیپ و یاسا نێودەوڵەتییەکان ناکات ،داواشی کرد کە شەڕ ڕابگیرێت و رێگەبدرێت هاوکاری و فریاگوزاری بگات بۆ خەڵکی ئاوارە لەم سەرمایەدا .
