حەکیم و مالیکی جەختیانکردووە لە بەدیهێنانی شایستە هەڵبژاردنەییەکان بەپێی وادە دەستوورییەکان
ئەمرۆ یەکشەممە "سەید عەممار حەکیم"سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی و "نوری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا،جەختیان لە بەدیهێنانی شایستە هەڵبژاردنەییەکان کردەوە بەپێی کاتە دەستوورییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "حەکیم " لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "سەید عەممار حەکیم " لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە "نوری مالیکی " کرد، و لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ڕەوشی سیاسی لە عێراق کرا و جەخت کرایەوە لەسەر بەدیهێنانی شایستە هەڵبژاردنەییەکان بەپێی کاتە دیاریکراوە دەستوورییەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەید "حەکیم" جەختی لە یەکڕیزیی "چوارچێوەی هەماهەنگی و بەهێزکردنی کردەوە وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی سەقامگیری لە وڵاتدا.
سەید حەکیم ئاماژەی بەوە کرد کە "قۆناغی داهاتوو تەحەددییەکی ئابووریی قورسە بۆ سەر ڕەوشی عێراق، ئەمەش پێویستی بە چارەسەری دەستبەجێ و ستراتیژی درێژخایەن هەیە،هەروەها داوای کرد سەرچاوەکانی داهات هەمەجۆر بکرێن و عێراق لە سیستەمی کە تەنها پشتبەستن بە نەوت ببستێت ڕزگار بکرێت.
هەروەك جەختی لە پێویستی پاراستنی ئەو دەستکەوتانە کردەوە کە بە فەزڵی خودا و ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی و قوربانیدانی گەلی عێراق و دانایی سەرکردە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەدیهاتوون.
ڕوونیشیکردەوە : کە ئەم دەستکەوتانە بوونەتە هۆی ئەو سەقامگیرییە ئەمنی،و سیاسی و کۆمەڵایەتییەی ئێستا عێراق بەخۆیەوە دەبینێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا"سەید حەکیم " متمانەی خۆی دەربڕی بە تێپەڕاندنی تەحەددییە ئابوورییەکان ئەگەر نیەتەکان پاک بن و بەرپرسان پرەنسیپی لەئەستۆگرتنی ئەرکەکان و خەمی نیشتمانی پەیڕەو بکەن و بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان.
