خامنه‌یی: دوژمن تێگه‌یشتوە كه ئێران له‌ژێر گوشاردا ته‌سلیم نابێت
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌گه‌ری دوباره هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌وروژێنن، ده‌شڵێت، "دوژمن تێگه‌یشتن كه ئێران له‌ژێر گوشاردا ته‌سلیم نابێت و داگیر ناكرێت".
عه‌لی خامنه‌یی پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێری خایاند، ڕایگه‌یاند، "ئامانجی گوشارە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمی ئه‌مریكا و ئیسرائیل زاڵبونە بەسەر گەلان و لە پێشەنگی ئەوانیشدا نەتەوەی ئێرانە، کە هەندێک جار بە دوای فراوانکردنی خاکی وڵاتەکەیە، وەک ئەوەی ئەمڕۆ حکومەتی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتین دەیکات".
خامنەیی بە ئاماژەدان بە هەوڵی زیاتر لە 100 ساڵەی هه‌وڵه‌كانی جیهان بۆ گۆڕینی شوناسی "ئایینی، مێژویی و کولتوری" نەتەوەی ئێران، وتی، "شۆڕشی ئیسلامی هەمو ئەو هەوڵانەی بێ ئەنجامکرد و لەم دەیان ساڵەی دواییدا، میللەت لە ڕێگەی نەهێشتنی به‌رگری و خۆڕاگرییەوە لە بەرامبەر فشارە بەربڵاوەکانی بەردەوامی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە".
ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی، "ئەمڕۆ لە دەرەوەی ئەو ململانێ سەربازییەی کە شاهیدی بوین، ئێمە لە ناوەندی شەڕێکی پڕوپاگەندە و میدیاییداین لەگەڵ بەرەیەکی فراوانی دوژمن؛ چونکە دوژمن تێگەیشتوە کە ئەم خاک و موڵکە ئیلاهی و ڕۆحییە بە فشاری سەربازی تەسلیم نابێت و داگیر ناکرێت".
