خانەنشینانی نوێی هەرێم مانگی چوار مووچە و پاداشتیان بۆ خەرجدەکرێت
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خانەنشینانی نوێ بۆ مانگی رەمەزان مووچە وەرناگرن و رەنگە لە مانگی چواردا مووچە و پاداشتیان بۆ خەرجبکرێت.
سادق عوسمان، سهبارهت به هۆكارهكهی دهڵێ" بەهۆی رێکارە کارگێڕییەکانەوە ئەوانەی بەیاسای ژمارە 9ـى خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق لە سەرەتای مانگی شوبات خانەنشین بوون مووچە و پاداشتەکەیان دوادەکەوێت و رەنگە لە مانگیی چوار کۆی مووچەکانیان بە پاداشتی شەش مانگەکەوە پێبدرێت".
بەگوێرەی وتەبێژەکەی یەکێتی خانەنشینان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بەزووترین کات مامەڵەکانیان رایی بکرێت و خێرایی لە رێکارەکاندا بکرێت.
سادق عوسمان وتیشی، "ئەو خانەنشینانە دەبێت مامەڵەکانیان بڕواتە هەولێر و دۆسییەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، دواتر پێناسی خانەنشینیان بۆ دەربکرێت و ئەوجا مووچەکانیان دەدرێت".
