خاوه‌نی كۆمپانیای توانا ئێف ئێكس لەلایەن ئاسایشی هه‌ولێرەوە دەستگیر دەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رایگه‌یاند، خاوه‌نی كۆمپانیای (توانا ئیف ئێكس)یان به‌تۆمه‌تی فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌نجان و بانگه‌شه‌كردن بۆ دراوی ئه‌لیكترۆنی (فۆڕێكس-FOREX) ده‌ستگیركرد.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار (ت ، س، ع) خاوه‌نی كۆمپانیای (توانا ئیف ئێكس)مان ده‌ستگیر كرد، به تۆمه‌تی فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌نجان و بانگه‌شه‌كردن بۆ گه‌نجانی فریوداوه و بانگه‌شه‌ی بۆ دراوی ئه‌لیكترۆنی (فۆڕێكس-FOREX) له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدۆیهكانی.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچون له لایه‌ن تیمی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌ركه‌وت هیچ مۆڵه‌تێكی دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نیه".
ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیكردۆته‌وه، بازرگانیكردن به (فۆڕێكس-FOREX) نا یاساییه و ڕێگه‌پێدراو نیه و به هه‌ده‌ردانی پاره و سامانی هاونیشتمانیانه، "هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوربگرن له‌مجۆره بازرگانی و مامه‌ڵه كردنانه تاوه‌كو سامانیان پارێزراوبێت".
