خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بە زەحمەت و لە کۆتا ساتەکان توانی گۆڵی بردنەوە بەرامبەر جەنەوا تۆماربکات
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە زەحمەت و لە کۆتا ساتەکان توانی گۆڵی بردنەوە بەرامبەر جەنەوا تۆماربکات.
لە یارییەکەی بەهێزی هەفتەی 24ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی جەنەوا.
تایمی یەکەم، دوای سێ خولەک یانەی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی مالینۆڤسکی پێشکەوت کە بە لێدانی سزا تۆمارییکرد، بەڵام ناپۆلی هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 20 و 21 بە دوو گۆڵی لەدواییەک کە هۆیلاند و ماکتۆمینای تۆماریانکرد، ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 57 لۆرێنزۆ کۆڵۆمبۆ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ جەنەوا نوسییەوە، ناپۆلی بە هیوای دووبارە پێشکەوتن بوو، بەڵام لە خولەکی 76 خوان خیسۆسی بەرگریکار بە کارتی سور کرایە دەرەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکەی کۆنتی کۆڵی نەدا و لە کۆتا سات هۆیلاند بە لێدانی سزا گۆڵی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپەکەی بەدەستهێنا.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی ناپۆلی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ناپۆلی بە 49 خال پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە و جەنەوا لە ناوچەی دابەزینە.
