خولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مان سیتی بردەوە
لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مان سیتی بردەوە و سێ خاڵی زۆر گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری لە مانچستەر سیتی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە تارادەیەک هاوسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیاتنوانی گۆڵێ پێشکەوتن تۆماربکەن، سەرئەنجام ئەم تایمەش بەسپێتی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی 65 لەرێگەی مبیمۆوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
پاشان مانیو توانیان لە خولەکی 76 لەرێگەی دۆرگۆ گۆڵی دووەم و دڵنایی تۆماربکەن.
هەرچەندە سیتی بەردەوام هەوڵی کەم کردنەوەی جیاوازییەکەی دەدا بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە مانیو کۆی خاڵەکانی گەیاندە 35 خاڵ و لە پلەی چوارەمدایە و سیتیش بە 43 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.
