خولی ئەستێرەکان...قوە جەوییە لە گەرمەی بردەوە و نەفت شکستی بە دیالە هێنا
یانەی قوە جەوییە، ئەمڕۆ هەینی، بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی گەرمەی بردەوە، هاوکات یانەی نەفت بە ئەنجامی ٢-١ لە دیالەی بردەوە، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا.
تاقە گۆڵەکەی قوە جەوییە لەلایەن یاریزان (هەیسەم جوینی) لە خولەکی ٦٩ی یارییەکەدا تۆمارکرا.
لە یاری نێوان نەفت و دیالەدا، هەردوو گۆڵەکەی نەفت لەلایەن (وەلید کەریم) لە خولەکی ٢٥ و (حوسام جادولڵا) لە خولەکی ٥٢دا تۆمارکران، لە بەرامبەردا تاقە گۆڵەکەی دیالە لەلایەن یاریزان (ئەیمەن سەفاکسی) لە خولەکی ١٢دا تۆمارکرا.
بەم ئەنجامانە، یانەی قوە جەوییە سەرکەوت بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بە ٢١ خاڵ، لە کاتێکدا خاڵەکانی یانەی گەرمە لە ٢٠ خاڵدا وەستاو لە پلەی چوارەمدا مایەوە. هەروەها دیالە بە ٢٠ خاڵ لە پلەی پێنجەمدا جێگیر بوو، یانەی نەفت-یش کۆی خاڵەکانی بۆ ١٤ خاڵ بەرزکردەوە و پلەی دوازدەهەمی ڕیزبەندییەکەی گرت
