خولی ئەستێرەکانی عێراق... یانەی هەولێر بە سێ گۆڵ لە نەوتی میسانی بردەوە
لە میان یاریەکانی گەڕی 32 خولی ئەستێرەکانی عێراق ،ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یاریگای فرانسۆ هەریری، یانەی هەولێر بە ئەنجامی 3-2 بردنەوەی سەختی بەسەر یانەی نەوتی میسانی میوان مسۆگەر كرد.
هەولێر توانی یارییەكان بگۆڕێت و بە ئەنجامی 3-2 سەركەوتن بەدەستبهێنێت، یانەی هەولێر لە خولەكی 12 لە ڕێگەی شێركۆ كەریم بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، دواتر داری ئۆلاتونجی لە خولەكی 26 گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی نەوتی میسان تۆماركرد، لە گێمی دووەمدا یانەی نەوتی میسان لە خولەكی 60 لە ڕێگەی خالد كرداوغلی پێشكەوتنی بەدەستهێنا، لە خولەكی 63دا مستەفا قابیل هێرشبەری یانەی هەولێر گۆڵی یەكسانكردنەوەی بۆ یانەی هەولێر تۆماركرد. گۆڵی بردنەوەی یانەی هەولێر لە ڕێگەی هالیسۆن لە خولەكی 89ی یارییەكەدا تۆماركرا. بەم سەركەوتنە یانەی هەولێر نمرەی خاڵەكەی بۆ 41 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی 13 دا هات، لە بەرامبەردا نمرەی نەوتی میسان بە 43 خاڵ بەستەوە و پلەی نۆیەمی بەدەستهێنا.
