خوێندنی باڵا ساڵی خوێندنی 2024-2025 به "ساڵێكی نهكهوتو" بۆ خوێندكاران هه‌ژمار ده‌كات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق بڕیاریدا ساڵی خوێندنی 2024-2025 به ساڵێكی نهكهوتو هه‌ژمار بکات بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه تۆماركردنیان له خوێندنی به‌كالۆریۆسدا ڕاده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق، كه واژۆی نه‌عیم عه‌بودی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابون له ئایندهی خوێندكاران، چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته تایبه‌ته‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی بارودۆخی خوێندنیانه‌وه نه‌یانتوانیوه له ساڵی خوێندنی 2024-2025 به سه‌ركه‌وتویی ده‌ربچن، بڕیاردرا ساڵی خوێندنی 2024-2025 به ساڵی نهكهوتو بۆ ساڵێك هه‌ژمار بكرێت، ده‌توانن ته‌نها ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ده‌رنه‌چون، دوباره بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و بڕیاره سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به دهوامهكانی ئێواران و به‌یانیان ده‌گرێته‌وه، له هه‌مو سیسته‌مه په‌روه‌رده‌ییه په‌سه‌ندكراوه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت.
له بڕیاره‌كه‌دا ڕونكراوهتهوه كه ئه‌م ڕێكاره ئه‌و خوێندكارانه‌ی قۆناغی كۆتایی ناگرێته‌وه كه پێشتر ناوه‌ڕۆكی نوسراوی وه‌زاره‌ت ژماره (م 5/5660) له رۆژی 30ی (ئایار/5)ی 2026 خوێندنه‌كه‌یان دواخستوه، هه‌روه‌ها ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه ناویان به‌هۆی گزی و فێڵكردن و ساخته‌كاریه‌وه به‌رزكراوه‌ته‌وه.
