خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ڕاگرتنی دەوامی خوێندن بۆ ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ڕاگەیاند
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرتنی دەوامی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە موتەڵع گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : بڕیاردراوە لە ڕۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە وانە فەرمییەكان لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم ڕابگیرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە : بڕیارەكە لەژێر ڕۆشنایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دراوە كە بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجامبدرێت، هەروەها بۆ دەستەبەركردنی دەرفەتی یەكسان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا، ئەمەش وادەكات خوێندكاران بگەڕێنەوە ناو كەمپەكانیان بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی دەنگدان".
لای خۆیەوە ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونیكردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پشووەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان دەگرێتەوە، ڕوونیشیكردەوە ڕۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
