خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی راژەی ئەو فەرمانبەرانە کەمانگی تەمموز خانەنشین بوون
ئەمڕۆ پێنجشەممە،دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتمانی،خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕاگەیاند کە خانەنشین بوون.
"حوسام عەبدولسەتار"جێگری سەرۆکی دەستە،لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: لە درێژەی ڕێکارەکانی دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتمانی،کە بریتین لە ئاسانکاری ڕێکارەکان و خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خانەنشینان،و خزمەت بەو خانەنشینە مەدەنی و سەربازییانەی کە وەک بەشێک لە مووچەی مانگی تەمموز ئاماژە بە خانەنشین بوونیان کراوە.
ڕاشیگەیاند : ژمارەی ئەو خانەنشینانە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 745 تۆمار، و دوای ئەوانەی نامەیان پێدەگات،دەتوانن سەردانی بانک ونوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان.
جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت دوای 48 کاتژمێر لەخەرجکردنی مووچەی خانەنشینیان.
