خەزعەلی بەپێی پێوەرەکانی لێهاتوویی و دەستپاکی و بەرپرسیارێتی جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە"قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، بەپێی پێوەرەکانی لێهاتوویی و دەستپاکی و بەرپرسیارێتی،جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمرۆ یەک شەممە قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە نووسینگەکەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی کرد لە "جەواد ساعدی " ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهاد و بونیاد و شاندی یاوەری.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : "ساعدی و شاندەکە پیرۆزباییان لە شێخ خەزعەلی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و تەواوکردنی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن، و ستایشی ئەو هەنگاوە گرنگانەیان کرد کە بۆ چەسپاندنی ڕێڕەوی دیموکراسی بەدەستهاتوون.
بەپێی بەیاننامەکە : خەزعەلی ، جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بەپێی پێوەرەکانی لێهاتوویی و دەستپاکی و بەرپرسیارێتی، بە جۆرێک کە زامن بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسەی سیاسی، و بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا.
هەر بەپێی بەیاننامەکە : هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی هێزە نیشتمانییەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا، و کارکردن بە گیانی هاوبەشی بۆ وەڵامدانەوەی خواستی گەلی عێراق، و پشتیوانیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی ڕێڕەوە دەستوورییەکەی.
