دابەشكردنی غاز: هیچ كێشهو كهم و كوڕیهك له دابهشكردنی غازی ماڵان نییه
کۆمپانیای گشتیی پڕکردنەوە دابەشكردنی غاز ، ئەمڕۆ سێشەممە، بوونی كهمی لە غازی ماڵان ڕەت کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی بوتڵی غازی شل لە بەغداد گەیشتووەتە 160 هەزار بوتڵ.
ئەنمار عەلی حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە لە راگهیندراوێكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی کۆمپانیا لە بوتڵی غازی شل لە کارگە حکومییەکانی ناوچە جیاجیاکانی بەغداد گەیشتووەتە زیاتر لە 160 هەزار بوتڵ."
وتیشی: "کارگەکانمان لە بەغداد بە شێوەیەکی خێرا کار دەکەن، بەتایبەت کە ئێستا لە لوتکەی وەرزی سەرمای زستانداین. پێشتر تێکڕای بەرهەمهێنان نزیکەی 120 بۆ 130 هەزار بوتڵ بوو لە ڕۆژێکدا، بەڵام ستافەکانمان بەدرێژایی هەفتە کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لە غازی چێشت لێنان."
ئاماژەی بەوەش کرد کە: "کۆمپانیاکە خەزێنەیەکی پێویستی لە بوتڵی غازی شل هەیە و بەردەوامە لە کارکردن بۆ گەیاندنی غاز بە هەموو ناوچەکانی بەغداد و پارێزگاکان."
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە داوای لە هاوڵاتیان کرد: "بڕوا بەو دەنگۆیانە نەکەن کە لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەربارەی هەبوونی نوقسانی و كهمی غاز بڵاودەکرێنەوە، چونکە غازبە شێوەیەکی بەردەوام بەردەستە."
