داد ڕەگەزنامەی ئەو تیرۆریستانە كە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق ئاشكرا دەکات
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی داد ، ڕەگەزنامەی ئەو تیرۆریستانە ئاشكرا كرد كە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
محەمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی داد بەپێی ئاژانسی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند : كۆی ژمارەی زیندانییەكان لە 61 وڵاتەوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 703 كەس، كە چوار هەزار و 253 كەسیان عەرەبن و 983 كەسیان بیانین، ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی عێراقییەكان گەیشتووەتە 467 كەس، هاوكات ژمارەی سوورییەكانیش گەیشتووەتە 3هەزار و 543 كەس.
ووتیشی : لە زیندانی ناوەندیی كەرخ، هۆڵەكان نۆژەنكرانەوە و تیرۆریستان بە بەكارهێنانی ئەو داتابەیسەی كە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێشكەشی عێراق كراوە، پۆلێنكراون، كە بریتین لە كەنەدا، ئەمریكا، بەریتانیا، ئۆكرانیا، هیندستان، ئوسترالیا، بەلجیكا، جۆرجیا و دانیمارك.
ئاماژەی بەوەشكردووە : زۆرترین ژمارە لەم وڵاتانە هاتووە: مەغریب (187)، توركمانستان (165)، توركیا (181)، تونس (234)، ڕووسیا (130)، میسر (116)،ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەسەر داوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لەڕێگەی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بنكەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا و لەڕێگەی دەروازەی سنووری ڕەبیعە لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە پێشوازی لە تیرۆریستانی داعش بكات.
ڕوونیشیكردەوە : لیژنەیەك بە سەرۆكایەتیی دەزگای هەواڵگری بریكاری وەزیری ناوخۆ، هاوشانی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەن، جگە لە لیژنە دادوەرییەكان بۆ دەركردنی بڕیار.
ڕوونیشی كردەوە : كە وەزارەتی داد كۆگاكەرە و دەكرێت یاداشتنامەی هاوكاری دوای بڕیارەكان لە ڕێگەی سەركردایەتییەوە ئەنجام بدرێت، هەروەها لە پێناو بەرامبەرایەتی و گەیشتن بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی.
