دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی یاسایی لە فەرمانبەرانی کوردستانەوە سەبارەت بە موچە وەردەگرێت
دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، سکاڵایەکی یاسایی لە فەرمانبەرانی کوردستان وەرگرتوە سەبارەت بە موچە و له نزیكترین كاتدا بڕیارده‌ده‌ن.
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، "ئه‌مڕۆ سکاڵای یاسایی لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە تۆمارکرا کە داوای بەردەوامی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە 224 و بڕیاری ژمارە 269/ فیدراڵی/2023 لە بەرواری 21ی شوباتی 2024".
له سكاڵاكه‌دا ئاماژه به نوسراوه‌كانی پێشوی دادگاكه كراوه كه ده‌ڵێت، پێویستە هەردو سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵی و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و ده‌سته‌كان و خانه‌نشینان له پێشینه‌ی كاره‌كانیان دابنێن و له‌كات و واده‌ی خۆیدا دابه‌شی بكه‌ن.
ئه‌و سكاڵایه له‌كاتێكدایه تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی (ئایار/5) ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت، "هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆی وه‌رگرتوه و چیتر پاره ڕه‌وانه ناكات".
