دادگایەکی ئێران سزای لەسێدارەدانی سەرەتایی بۆ چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەرکرد
دادگایەکی ئێران ڕۆژی چوارشەممە سزای لەسێدارەدانی سەرەتایی بۆ چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەرکرد.
پەیوەندییە گشتییەکانی دادگای دادوەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە دوو کەیسی جیادا 4 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ قەوارەی زایۆنی و هاوکاری لەگەڵ دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی "مۆساد" تۆمەتبارکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکان بەدواداچوونیان بۆ کراوە و کەیسەکانیان لەلایەن داواکاری گشتی و دادگای شۆڕش لە ناوەندی پارێزگا تاوتوێکراون، پاش ئەوەی تۆمەتەکان دەرچوون، کەیسەکان ڕەوانەی دادگای شۆڕش لە ئارۆمای کراون.
دوو بەشی دادگای شۆڕش پاش تاوتوێکردنی ئەو دوو کەیسە، سێ تۆمەتباریان لە دۆسیەیەک و تۆمەتبارێک لە دۆسیەکەی دیکەدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند.
ئاماژەی بەوەشکراوە کە 3 لەو تۆمەتبارانە لەژێر سەرپەرشتی و پشتیوانی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی "مۆساد" بوون لە گواستنەوەی کەلوپەل بۆ کوشتنی فەخری زادە (فەرماندە لە سوپای پاسداران) بۆ ناو وڵات و یارمەتیدان لە گەیاندنی بوکژتم بۆ شوێنی تاوانی تیرۆری کوشتنەکە.
