دادگەی فیدراڵیی:دەبێت مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بێت و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەدیبێت
دادگەی فیدراڵیی عێراق رایدەگەیێنێت، پێویستە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پەلە لە بەجێکردنی مووچە بکەن بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بێت و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەدیبێت.
دادگای فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به بڕیاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات و هاوکات ده‌بێت مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كه له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌ژماری بانكیان بۆ دروست ناكرێت مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ خه‌رج بكرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئاداری 2024) راگه‌یاندنی دادگای فیدڕاڵی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری پێشووی دادگاكه بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگه‌یاندووه ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان په‌له بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه، هاوکات ده‌بێت مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كه له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌ژماری بانكیان بۆ دروست ناكرێت مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ خه‌رج بكرێت
