دارایی هه‌رێم: داوامان له به‌غدا كردوه ته‌واوكاری موچه‌ی مانگی یه‌كی خانه‌نشینان خه‌رج بكات
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به نوسراوێك داوایان له به‌غدا كردوه زیاتر له 36 ملیار دینار وه‌ك ته‌واوكاری ته‌مویلی موچه‌و شایسته‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌بازیی هه‌رێم بۆ مانگی یه‌ك خه‌رج بكات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەبارەت بەموچەی مانگی کانونی دوەم و دوای گەیشتنی تەمویلەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کەموکوڕییەوە، لێرەو لەوێ چەندین لێکدانەوەو تۆمەتی ناڕاست ئاڕاستەی وەزارەته‌كه‌مان كراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ وەک وەزارەتی دارایی یەکەم لایەن بوین کە ڕامانگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە 36 ملیار دیناری لە تەمویلی موچەی ئەو مانگە بڕیوەو نەیناردوە کە بریتییە لە موچەی چەند مانگێکی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامی سەنگەر.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، له 27ی 1ی 2026 به‌نوسراوێك داوای خەرجکردنی زیاتر له 281 ملیار‌و 125 ملیۆن و 471 هه‌زار دیناریان بۆ موچەی مانگی کانونی دوەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کردوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕی 244 ملیار و 764 ملیۆن و 606 هەزار دیناری وەک تەمویلی موچەی مانگی کانونی دوەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ناردوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسراوی دوەممان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردوەو داوای خەرجکردنی بڕی زیاتر له 36 ملیار دینارمان کردوە وەک تەواوکاری تەمویلی موچەو شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانونی دوەم.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ڕه‌شه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی كردوه‌و وتویه‌تی"بەبیر هەمو ئەو کەس و لایەن و دەزگا ڕاگەیاندنانە دەهێنینەوە کە بەشێوەی ناڕەوا هێرشدەکەنە سەر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بوختان و تۆمەتی ناڕەوا دەبەخشنەوە دەبێت چاوەڕێ بن ڕوبەڕوی دادگا ببنەوە لە پێناو سەلماندنی ڕاستییەکان.
