دارایی هه‌رێم: هیچ بڕیارێكمان له به‌غداوه له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی ئه‌مساڵ بۆ نه‌هاتوه
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیار‌و رێنماییه‌كیان له به‌غداوه له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2026، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوەو لێکدانەوەی نادروست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاو دەبێتەوە، بەپێویستمان زانی رونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بده‌ین.
وه‌زاره‌تی دارایی وتوشیه‌تی، تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بڕیار‌و ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچە بۆ ساڵی دارایی 2026 نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، تا ئێستا هیچ ڕێکكەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی موچە لە ئارادا نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەروەک ساڵانی پێش‌و بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هەمو هەنگاوەکانی دابەشکردنی موچه.
به‌قسه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، "هیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمدا نییە بۆ ناردنی راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەو لیستی موچەو چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە (واتە بڕیار‌و ڕێنمایی نوێ بۆ خەرجکردنی موچە لەساڵی 2026)."
داواشی كردوه "هەر کەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکكەوتن و ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاری هەڵە لەسەر لیستی موچەو بابەتی 120 ملیار دینارەکە بڵاونەکاتەوە، تا لەو ڕێگایەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و موچەخۆران بکات."
له كۆتاییشدا وتویه‌تی "بۆ چەندەمین جار چەند بارەی دەکەینەوە، هەر کەس و لایەنێک پێویستی بە زانیاری هەیە لەو بارەیەوە دەرگای وەزارەتمان ئاوەڵایه."
