دارایی پەرلەمان: گرفتی نەختینەیی مووچە و کاریگەری لەسەر پڕۆژەکان
پەرلەمانتار موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیکردەوە کە تەحەدای تەکنیکی پەیوەست بە دەستەبەرکردنی نەختینەی پێویست هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی . ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەت پابەندە بە بەردەوامبوونی خەرجییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ".
کازمی لە لێدوانێکدا بۆ سەرچاوەیەکی میدیایی ناوخۆیی کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند، “وەزارەتی دارایی پێویستە مانگانە نزیکەی 8.5 تریلیۆن دینار دەستەبەر بکات بۆ دابینکردنی مووچەی زیاتر لە 4.2 ملیۆن فەرمانبەر، ئەمە جگە لە 3.2 ملیۆن سودمەندی چاودێری کۆمەڵایەتی”، ئاماژەیشیدا: “تەمویلکردن هەنگاو بەهەنگاو لە بیستی هەموو مانگێکەوە دەست پێدەکات، وەزارەتەکان سەرەتا تەمویل دەکرێن، دواتر دەستەی خانەنشینی، بەپێی سەرچاوە بەردەستەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرخانکراوەکانی سندوقی خانەنشینی مانگانە نزیکەی 500 ملیار دینار دابین دەکات، لەکاتێکدا پێویستی ڕاستەقینەی مووچەی خانەنشینان نزیکەی 1.5 ترلیۆن دینارە، ئەمەش پێویستی بە ترلیۆنێک دینار زیادە هەیە بۆ هەر مانگێک لە بودجەی وەزارەتی دارایی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان.
ئاماژەی بەوەشکرد کە "لیژنەی دارایی میوانداری وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی دەکات بۆ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە خانەنشینان بەتایبەت ئەوانەی مووچەیان کەمە، بەو پێیەی کەمترین مووچەی خانەنشینی لەم دواییانەدا لە 500 هەزار دینارەوە بۆ 600 هەزار دینار بەرزکرایەوە".
لە کۆتاییدا وتی "بەردەوامی خەرجکردنی مووچە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر تەرخانکردنی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی کارپێکردن بۆ وەزارەت و پارێزگاکان، پێویستی بە چارەسەر هەیە کە هاوسەنگی لە نێوان پابەندبوونە داراییەکان لەگەڵ پڕۆژەکانی گەشەپێدان هەبێت".
