دانوستانی ئاست باڵای عێراق و ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی پەیوەندییە دوو قۆڵییە ئەمنییەکان
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مریكی پابه‌ندن به دانانی بناغه‌كانی قۆناغێكی نوێی هاوكاری ئه‌منی و ده‌شڵێت، "ڕاوێژكارییه‌كانی نێوان هه‌ردولا سه‌باره‌ت به داهاتوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌باح نو‌عمان ڕایگه‌یاند، "به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكی و عێراقی له 6ی ئه‌م مانگه له به‌غدا ڕاوێژكاری ته‌كنیكییان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به داهاتوی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی ساڵی 2008 و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئاسایشی نیشتمانی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌شداربوان پابه‌ندبونی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ دانانی بناغه‌كانی قۆناغێكی نوێی هاوكاری ئه‌منی نێوان ئه‌مریكا و عێراق دوپاتكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراقی فیدراڵی بتوانێت ئاسایشی خۆی دابین بكات و سودی به‌رجه‌سته به هه‌ردو ئه‌مریكی و عێراقی بگه‌یه‌نێت".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "به‌رپرسانی باڵا له چه‌ند مانگی داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بن له ڕاوێژكارییه‌كانیان به ئامانجی به‌هێزكردنی هاوكارییه ئه‌منییه درێژخایه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر كه پاڵپشتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و ئاماده‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی فیدراڵی عێراق له‌وانه‌ش هێزی پێشمه‌رگه، پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق، شكستپێهێنانی تیرۆر، به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
ساڵی 2008 به‌غدا و واشنتن رێكه‌وتنی سۆفایان بۆ شێوازی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق واژۆكرد، ئێستاش ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر پرسی سیاسی، ئه‌منی، ئابوریه‌كان و پشتیوانیی ئه‌مریكا بۆ دوباره بوژاندنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق رێكه‌وتنی نوێ واژۆ بكه‌ن.
