داهاتی گومرگه‌كان له ساڵی 2024دا زیاتر له دو ترلیۆن دینار بوه
حسێن عگێلی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی گومرگی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ته‌نها داهاتی گومرگه‌كان له ساڵی 2024دا، زیاتر له دو ترلیۆن دینار بوه و له‌پلانیشیاندایه له‌مساڵدا، ئه‌و داهاته زیاتر بكه‌ن.
حسێن عگێلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له میواندارییه‌كه‌دا له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌و سیستمه ئه‌لیكترۆنییه كرایه‌وه كه له ده‌سه‌ڵاتی گومرگدا به‌كارهاتوه له‌گه‌ڵ فراوانكردنی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی گومرگی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بگرێته‌وه.
وتیشی، "ده‌سته‌ی گومرگ له ماوه‌ی ساڵی 2024دا نزیكه‌ی دو تریلیۆن دینار و 131 ملیار دیناری به‌ده‌ستهێناوه و ده‌یه‌وێت له ساڵی 2025دا بڕی داهاتی گومرگه‌كان زیاتر بكات".
لای خۆیه‌وه مسته‌فا عه‌كراوی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، لیژنه‌كه‌یان میوانداری هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی گومرگ و ده‌سته‌ی گشتی باجیان كرد بۆ تاوتوێكردنی داهاته نا نه‌وتییه‌كان و ئه‌گه‌ری زیادكردنیان، جگه له كاری ده‌سته و ئه‌و پلانانه‌ی كه بۆ ئه‌مساڵ ئاماده‌كراون.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ده‌یانه‌وێت سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتو بۆ كۆنترۆڵكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان دروستبكرێت، چونكه به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی، داهاتی نانه‌وتی عێراق له ساڵی 2024دا، 11 ترلیۆن دینار بوه".
