داواکاری گشتی فرانکفۆرت دوو سایتی جیهانی تاوان و بازرگانی قەدەغەکراوی داخست
نووسینگەی داواکاری گشتی فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا و فەرمانگەی پۆلیسی تاوانی فیدراڵی دوو کۆڕی نێودەوڵەتی تاوانی ئەلیکترۆنی داخست، ساڵانە کە ملیۆنەها بەکارهێنەر سەردانی دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی داواکاری گشتی فرانکفۆرت لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەم سایتانە دوو گەورەترین سایتی تاوانی ئەلیکترۆنی بوون لە جیهاندا. پلاتفۆرمەکانی (nulled.to) و (cracked.io)، کە زیاتر لە 10 ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراوی هەبوو.
پێشتر، وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئوسترالیا، ئیسپانیا، یۆنان، ڕۆمانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی نێودەوڵەتی بە فەرماندەیی ئەڵمانیا کرد، تیایدا هەشت کەس دەستگیرکران کە کاری قەدغەکراویان لەو سایتانەدا دەکرد و هەردوو سایتە ئەلکترۆنیکە بۆ چەند مەبەستێک بەکارهێنراون، لەوانە بازرگانی قەدەغەپێکراو و ئامادەکردن یان ئەنجامدانی هێرشی هاککردن بۆ سەر تاک و کۆمپانیاکان، یان بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی داتای دزراوی دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان.
