ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كاته‌وه
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم وایكرد رو له به‌غدا بكه‌ین، به‌رهه‌می هه‌وڵه مه‌ده‌نیه‌كانیشمان بریتیبو له راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌نیشتیمانیكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (ته‌وتین) له‌ڕێگه‌ی بانكه فیدڕاڵیه‌كانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه.
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌ی 10 ساڵه ئێمه بۆ مافی ره‌وای خۆمان له‌سه‌ر شه‌قام هاوار ده‌كه‌ین، داوای مافی خوراومان ده‌كه‌ین، گه‌وره‌ترینی بریتیه له داواكردنی موچه، كه مافێكی زۆر سه‌ره‌تاییه، له‌م پێناوه‌دا رومان له هه‌ردو حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی كرد، هه‌مو رێگایه‌كمان گرته‌به‌ر بۆ دروستكردنی فشاری مه‌ده‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی داوكارییه‌كانمان، به‌داخه‌وه، له هه‌رێمی كوردستان نه‌ك نه‌هاتن به‌ده‌ممانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سزای زیاتر و زیاترمان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم وایكرد رو له به‌غدا بكه‌ین، به خۆشحاڵیه‌وه، به‌رهه‌می هه‌وڵه مه‌ده‌نیه‌كانمان بریتیبو له راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌نیشتیمانیكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (ته‌وتین) له‌ڕێگه‌ی بانكه فیدڕاڵیه‌كانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه، له ئێستادا بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته ئاستێك نه‌وه‌ك ته‌نیا به‌ده‌م به‌رهه‌می خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كه‌مانه‌وه نایه‌ن و نایانه‌وێت موچه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی بانكه فیدڕاڵیه‌كانه‌وه دابه‌شبكرێت، به‌ڵكو ده‌ستیشیان به‌سه‌ر قوتی ئێمه‌دا گرتوه و رێگه‌ناده‌ن پاره‌ی نێردراوی موچه‌ش دابه‌شبكرێت".
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌شڵێت، "ئێمه به‌رده‌وامین له خه‌باتی مه‌ده‌نی، چونكه پێمانوایه تاكه رێگه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و رێكاری مه‌ده‌نییه، به‌ڵام كاتی خۆشیه‌تی بانگه‌وازێك بۆ ئێوه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست رابگه‌یه‌نین".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران جه‌خت له خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی سیاسی له كاروباری مامۆستایان‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، رێگاناده‌ین به‌ناوی مامۆستایانه‌وه سیمای جوانی خه‌باتی مه‌ده‌نیمان له كه‌دار بكرێت، چونكه ئێمه قوربانی گه‌وره‌مانداوه له‌پێناو ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نییه‌دا، هه‌روه‌ها مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆڵنه‌ده‌ر، دوباره و سه‌دباره جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كه‌ینه‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له خه‌باتی مه‌ده‌نی، به‌ڵام رێگه‌شناده‌ین خه‌باتی مه‌ده‌نی ئێمه بۆ هیچ مه‌رامێكی سیاسی به‌كاربێت".
