ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بەدواداچون له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر سێ گه‌نجه‌كه‌ی خورماتو دەکات
ئەمڕۆ شەممە ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سێ گەنج لە قەزای خورماتو، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ڕوبەڕوی لێدان و تەشهیرکردن بونەوە، لەسەر ئەو ڕوداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستبەجێ بەدواداچونیان ئەنجامدا.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، له ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه سێ گەنج لە قەزای خورماتو، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕوبەڕوی لێدان و تەشهیرکردن بونەوە، لەسەر ئەو ڕوداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستبەجێ بەدواداچونیان ئەنجامدا و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیکار.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوای ڕوداوەکە، ئەو چەند گەنجە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بانگهێشتکران و لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری تەندروستیان بۆ ئەنجامدرا و دواتر سوپاس و پێزانیان پێشکەشکرا و بەڵێنی پشتیوانی زیاتریان پێدرا.
