ده‌ستگیركردنی "شانه‌یه‌كی تیرۆریست"ی لە لوبنان
سوپای لوبنان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌سی ڕاگه‌یاند كه یه‌كێكیان عێراقی بوو ،ئاماژەی بەوەکرد ئەو کەسانە شانه‌یه‌كی "تیرۆرست"یان دروستكردوه.
سوپای لوبنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری به‌رده‌وامه له چاودێریی ئه‌منی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌دواداچون دژی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تبار (ن.ع.)، (ع.گ.)، (ی.ت.)، (ع.ح.)، (ع.ح.)، و عێراقی (ع.گ.)ی ده‌ستگیركردوه به‌هۆی پێكهێنانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌ستگیركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه كران".
سه‌باره‌ت به‌ره‌گه‌زنامه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانیش، ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه، به‌شێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنان و به‌شێكیان سوریا و یه‌كێكیشیان عێراقی بوه.
