دوای 65 لە دابەشنەکردنی مووچە ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی یازدە دابەش دەکرێت
دوای 65 لە دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو 2024، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو دابەش دەکات.
هەرچەندە پێنج رۆژە لە ساڵی نوێداین (2025) و هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی دوو مانگی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، هاوکات وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی یازدە دابەش دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دابەشکردنی دەخایەنێت.
ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی 11ـی 2024ـی مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 5ـی 1ـی 2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 8ـی 1ـی 2024 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
لە ئەمڕۆوە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی بەرگری شارستانی، خاون پێداویستییەکانی تایبەت، کەسوکاری شەهیدانو ئەنفالکراون و زیندانانی سیاسی دابەش بکرێت.
