دژە تیرۆر دوو کەس ئازاد دەكات کە لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی دژە تیرۆر توانیویەتی دوو کەس لە سەڵاحەدین ئازاد بكات کە لەلایەن داعشەوە رفیندرابوون و ڕفێنەرەكانیش دەستگیر بكات.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: بە هەوڵێكی هەواڵگریی چۆنایەتی و بەدواداچوون كە زیاتر لە مانگێكی خایاند، پاڵەوانەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی دژە تیرۆر توانیان دوو كەسی ڕفێندراو لە پارێزگای سەڵاحەدین دوای ناسینەوە و پشكنینی ناوچەی ئامانج، كە ڕفێندراوەكانی تێدا بە چاوبەستراو و دەستبەند وقاچەكانیان بەبەستراوەیی دۆزرایەوە، لەناو ژوورێكی چۆڵكراودا بوون كە سەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعش بوو، كە دواتر تەقێنرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوای دەرهێنانی زانیاری لە ڕفێندراوەكان و پچڕانی زانیارییەكان لەگەڵ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاڵەوانەكان توانیان ئەو (3) ڕفێنەرە دەستگیربكەن كە سەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعشن، ئاماژەی بەوەشكرد : یەكە قارەمانەكانمان ئەوەیان دووپاتكردەوە توخمە تیرۆریستییەكان لە خاكە خۆشەویستەكەماندا جێگەیان نییە
