دۆخی وەبەرهێنان لە عێراق لە لیستی سورەوە بۆ لیستی پرتەقاڵی بەرزكرایەوە
پارێزگاری بەسرە كە یاوەری شاندەكەی عێراق بو بۆ بریتانیا ڕایگهیاند، لە میانی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لەندەن، دۆخی وەبەرهێنان لە عێراق لە لیستی سورەوە بۆ لیستی پرتەقاڵی بەرزكرایەوە.
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە كە یاوەری شاندەكەی عێراق بو بۆ بریتانیا ڕایگەیاند، "سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ بریتانیا، بوە هۆی گۆڕینی هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان لە عێراق لە لیستی سورەوە بۆ لیستی پرتەقاڵی لەڕوی ژینگەی وەبەرهێنانەوە، ئەوەش دەستكەوتێكی گرنگە و ئەگەری ئەوە هەیە كە ئێمە بەرەو زەرد دەڕۆین".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بازرگانانەی یاوەری سەرۆك وەزیران بون لە سەردانەكەدا پێشوازییان لە هەڵسەنگاندنە نوێیەكە كردوە، كە دەكرێت لە كاتێكی دواتردا بگۆڕێت بۆ زەرد.
پارێزگاری بەسرە باسی لهوهشكرد، "زۆرێك لە بازرگانانی بریتانیا لە چەند بوارێكدا ڕێككەوتنیان لەگەڵ لایەنی عێراقی كردوە، لەوانەش پەروەردە و زانكۆ، ژمارەیەك لە بازرگانانی بریتانیاش لەگەڵ هاوتا عێراقییەكانیان ڕێككەوتون لەسەر دامەزراندنی كارگەی هاوبەش".
ئهوهشی وت، "ڕێككەوتنێك لە نێوان بانكی بازرگانی عێراق و دامەزراوە داراییەكانی بریتانیا واژۆكرا، هەروەها كۆبونەوەیەكی دارایی هەیە كە سەرۆك وەزیران ئامادەی دەكات كە دەكرێت تاوتوێی پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەتی عێراق لە لایەن دامەزراوە داراییەكانی بەریتانیاوە بكرێت، بەتایبەتی دوای بەرزكردنەوەی هەڵسەنگاندنی مەترسی لە سورەوە بۆ پرتەقاڵی".
