دی ڤانس: ئامانجی تره‌مپ رێگریكردنه له‌وه‌ی كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت
جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئامانجی تره‌مپ رێگریكردنه له‌وه‌ی كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، خوازیارین ئێرانییه‌كان دانوستانه‌كانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌جدی وه‌ربگرن.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، وتی، دۆناڵد ترەمپ هێشتا چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پێ باشترەو هیوادارە ئێرانییەکان لە دانوستانەکانی رۆژی پێنجشەممەدا ئەم بابەتە بە جدی وەربگرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئامانجی کۆتایی سەرۆک ترەمپ رێگریکردنە لە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، جا لە ڕێگەی سەربازییەوە بێت ئەگەر دەستنیشانكرا، یان لە رێگەی دیپلۆماسی و شێوازی دیکەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بژاردەی دیپلۆماسی بژاردەی پەسەندکراوە، هیوای خۆشی دەربڕی دانوستانەكان لەگەڵ ئێرانییەکان بە باشی بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی گەیشتن بە دۆخێک کە ڕێگری لە تاران بکات چەکی ئەتۆمی بۆ هەڕەشەکردن لە جیهان بەکاربهێنێت.
