دەروازە سنورییەکان تەواو بوونی پرۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیان لەرێگای عەرعەرەوە راگەیاند
دەستەی دەروازە سنوورییەکان، راگەیاند پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقی لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە تەواوبووە، ئاماژەی بەوەکرد سەرجەم فەرمانبەرانیش لە ئامادەباشیدان.
ئەمڕۆ هەینی ، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکان وتی، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان سەرجەم کارمەندەکانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەروازە سنوورییەکان پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقیان لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە تەواوکردووە و لە ئێستادا کاردەکەن بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان.
دەشڵێت، ئەمە بە پێشکەشکردنی رێکار و خزمەتگوزارییە پێویستەکان ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کارکردن بەردەوامە بۆ دەستەبەرکردنی رێگەی گەڕانەوەی گەشتیارانی عێراقی کە لە دەرەوەی عێراق گیریان خواردووە بەهۆی داخستنی هێڵی ئاسمانی.
