دەستپاکی پارێزەرێک بەتۆمەتی پێشنیارکردنی بەرتیل بۆ جێبەجێکاری داد لە نەینەوا دەستگیر دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتیی دەسپاکی، جێبەجێکردنی پرۆسەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە وەک پارێزەر کار دەکات، دوای ئەوەی هەستاوە بە پێشنیارکردن و پێدانی بەرتیل بە جێبەجێکاری داد لە پارێزگای نەینەوا.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە گەیشتووە، هاتووە: "تیمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا، پارێزەرێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە پێشنیارکردنی بەرتیل بە بڕی 1,500,000 دینار بۆ جێبەجێکاری دادی مووسڵ؛ ئەمەش لە بەرامبەر ئەنجامدانی کارێکی پێچەوانەی ئەرکە وەزیفییەکانی و خێراکردن و ئاسانکاری لە ڕێکارەکانی دۆسیەی جێبەجێکردنی تایبەت بە بریکارداری تۆمەتبارەکە"، ئاماژەی بەوەشکردووە کە "جێبەجێکاری داد ڕەتیکردووەتەوە بڕی بەرتیلەکە وەربگرێت، کە وەک بەشی یەکەمی کۆی بڕی بەرتیلەکە هەژمار کراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد کە : "وتەی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە تۆمار کراوە، ئەمەش لەسەر بنەمای بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کە تایبەتە بە بینینی کەیسەکانی دەسپاکی، کە بڕیاری ڕاگرتنی (تەوقیفکردن)ی تۆمەتبارەکەی داوە بەپێی ئەحکامەکانی بڕیاری (160ی ساڵی 1983 بڕگەی دووەم/أ)."
