دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی شاری هەولێر دوای هێرشکردنەسەر مامۆستایەکی ئاینیی لە کاتی نوێژدا
شەوی ڕابردوو (27ـی ئاداری 2024)، حاجی فوئاد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای رەوتی هەلوێستی نیشتیمانی هەڵدەکوتێتە سەر مامۆستایەکی ئاینی.
رۆژنامەنووس هێمن مامەند نوسیویەتی، سەرچاوەیەکی ئاگادار پێیڕاگەیاندم "شەوی ڕابردوو لە مزگەوتی گلوباڵ، لەکاتی دوعاکردن مامۆستا مەسعود ڕەمەزان پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتەکە دوعای بۆ کورد و موسڵمانان کرد، بەڵام مامۆستا غەززەی لەبیرکردوو ناوی غەززەی نەهێنا".
سەرچاوەکە وتیشی: "لەسەر ئەمە کەسێک بەناوی "حاجی فوئاد عوسمان" کە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای رەوتی هەلوێستی نیشتیمانیە هێرشی کردە سەر مامۆستا ئاینییەکە.
لەئێستادا حاجی فوئاد لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرەو سەرچاوەیەک لەدادگای هەولێر دەڵێت "بڕیارە ئەمشەو بنێردرێتە بەردەم دادوەر".
لەبەرامبەریشدا، ڕۆژنامەنووس
کارۆخ ڕزگار دەڵێت، حاجی فوئاد کەسایەتی شاری سلێمانی دانیشتووی شاری هەولێر لە گەڕەکی گوباڵ ئیستا لە ئاسایشی هەولێر بەندە و لەبەر ئەوەی بە مەلا مسعود ڕەمەزان پێشنوێژ لە هەولێر وتووە عەیبە تۆ دیفاع لە حکومەت دەکەیت بەم مانگی ڕەمەزان خەڵکی برسی کردووە، پاش دەمەقاڵیان
ئێستا ناوبراو لە ئاسایشی هەولێر بەندکراوە بەپێی هەمان سەرچاوە سوکایەتییەکی زۆری پێکراوە لەناو ئاسایشی هەولێر.
