دەستەی کەشناسی: هەینی داهاتوو پلەی گەرمی دەگاتە 45 پلەی سیلیزی
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشبینی بەردەوامی پلەی گەرمی لە ڕۆژانی داهاتوو کرد ،ئاماژەی بەوشکرد لە ڕۆژی هەینی داهاتوو دەگاتە 45 پلەی سیلیزی.
دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: شەپۆڵێكی گەرما لە نیمچەدوورگەی عەرەبی بەڕێوەیە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو روو لەبەرزبوونەوە دەكەن، بەتایبەت لە پارێزگاكانی بەسڕە، ناسڕییە، میسان، دیوانییە، نەجەف، كەربەلا، بابل، واسیت و بەغدا.
راشیگەیاند: رۆژی هەینی داهاتوو پلەی گەرما دەگاتە لووتكە و لە هەندێك ناوچە پلەكە لەنێوان 44 بۆ 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
هەروەها رایگەیاند: لە هەفتەی داهاتوودا ئەم بەرزبوونە لەناكاوەی پلەكانی گەرما بەرەبەرە كەم دەبێتەوە و كەشوهەوا تاڕادەیەك ئاسایی دەبێتەوە.
دەستەی كەشناسی عێراق ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد لەم شەپۆڵەی پلەی گەرما خۆیان بەدووربگرن لە بەركەوتنی راستەوخۆی خۆر و هەروەها ئاو زیاتر بخۆنەوە و جلوبەرگی تەنك و سووك لەبەر بكەن.
