دەستەی کەشناسی پێشبینی پلهكهمانی گهرمای بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات شهپۆلێكی خۆڵ بارین ناوچهكه بگرێتهوه لهگهڵ ئهوهیشدا پلهكانی گهرما كهمێك بهرز دهبێتهوه.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووه، دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "سبەی چوارشەممە کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێتەوە، هاوکات لە ناوچەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەوری تهواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سوک و پەرشوبڵاو لهو ناوچهیهكه - با-ی باکوری ڕۆژئاوا دەبێت، خێرایی مامناوەند دەبێت، لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت، لە 30 کم/کاتژمێر تێدەپەڕێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ، جگە لە ناوچەی باکوور، کە پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لەکاتێکدا بینینی ئاسۆیی (6-8) کم دەبێت، و (2-4) کم لە تۆزدا."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی چوارشەممە بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی و هەولێر 34 پلە، ئەنبار 35، کەرکوک 36، بەغدا، نەینەوا، سەڵاحەدین، و دیالە 37، کەربەلا، بابل، واست، دیوانیە 38، و بەسرە 40 پله دهبێت".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی باکور ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوکات لە ناوچەکانی باکور و باشووریش هاوشێوەی دەمێنێتەوە".
له راگهیندراوهكه ئاماژە بەوەشکراوه كه "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت، لە نیوەڕۆدا نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەی باکور، هاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە دەبن و لە ناوچەکانی باکور و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە".
