دەستەی گومرگی عێراق داهاتی خاڵە سنورییەکان ئاشکرا دەکات
دەستەی گومرگی گشتی عێراق رایگەیاند، داهاتی گومرگری ساڵی 2023 زیاتر لە ترلیۆنێک دینار بوە و بەراورد بە ساڵی پێشوتر بە رێژەی 28٪ زیادیکردوە، زۆرترین داهاتیش لە خاڵی سنوری گۆڕەپانی تەرحیب بوە، بە شێوەیەک تەنها داهاتی ئەو خاڵە سنورییە زیاتر لە 302 ملیار دینار بوە.
دەستەی گومرگی گشتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، داهاتی دەستەی گومرگ لە ساڵی 2023 یەک ترلیۆن و 33 ملیار دینار بوە و بەراورد بە ساڵی 2022 داهاتی گومرگ 28٪ زیادیکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ناوەندی گومرگی زورباتییە داهاتەکەی بەرێژەی 208٪ زیادیکردوە هەروەها داهاتی گومرگی مەنزەریە بە رێژەی 170٪ و گومرگی مەندەلیش گەیشتوەتە 147٪.
ئەوەشخراوەتەڕو، زۆرترین داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکانیش لە گۆڕەپانی تەرحیب بوە و داهاتەکەشی 302 ملیار و 198 ملیۆن دینار بوە، داهاتی گومرگەکان دەگەرێتەوە بۆ ئەو رسوماتەی بەپێی یاسا و رێنماییەکان دیاریکراوە.
