دەنگ لەسەر هەموارکردنی یەکەمی یاسای بنەماکانی هاوتاكردنی بڕوانامەکان درا
ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای پێشنیارکراوی یەکەمین هەموارکردنەوەی یاسای بنەماکانی هاوتاكردنی بڕوانامەکان درا.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنی یەکەمی یاسای بنەماکانی هاوتابوونی بڕوانامەی عەرەبی و بیانی و بڕوانامەی ئەکادیمی ژمارە (20)ی ساڵی 2020 دا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر لیستی ئەو باڵیۆزانە داوە کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتەوە نێردراوە و دەنگی بە مەتین حەسەن کامێل داوە وەک یاریدەدەری وەزیری بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی".
ههروهها له راگهیندراوهكهیشدا هاتووه كه "ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنی دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکانی ژمارە (4)ی ساڵی 2006 دا".
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی بهڕێوهچوو و بهشداریكردنی 169 پهرلهمانتار.
