دەوڵەتی یاسا بۆ لایەنگرانی: پابەندبن بە وتاری ژیرانە و پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵگا
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،داوایکرد هەموو لایەک دووربکەونەوە لە هەر جۆرە سووکایەتییەک کە ڕووبەڕووی سەرکردە سیاسییەکان یان هێما ئاینییەکان دەبێتەوە.
هاوپەیمانیەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ،تیایدا ڕایگەیاندوە : بانگەوازەکەمان دووپاتدەکرینەوە بۆ سەرجەم لایەن،و ڕاگەیاندنکاران و خاوەن بیروڕاکان،جا ئەوانەی بە فەرمی سەر بە دەوڵەتی یاسان یان لایەنگر و پاڵپشتیکاری سوپاسگوزارن، کە پابەند بن بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و پیشەیی لە دەربڕین و خستنەڕووی بابەتەکاندا، هەروەها دوورکەوتنەوە لە هەر تێپەڕاندن یان سووکایەتییەک کە ڕووبەڕووی هەر یەک لە سەرکردە سیاسییە نیشتمانییەکان یان هێما ئاینییەکان دەبێتەوە، بەهۆی ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی کە دەیبێت لەسەر یەکڕیزی کۆمەڵگە و سەقامگیرییەکەی.
وەک لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە : ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین، چونکە ئەرکی ئێستامان پاراستنی یەکڕیزی کۆمەڵگەیە نەک فەرامۆشکردنی،بۆیە ئازادی ڕادەربڕین بەهایەکی بنەڕەتییە، بەڵام هەمیشە گرێدراوی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانییە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندی گشتی ڕەچاو بکات و ئاشتیی ناوخۆ بپارێزێت، هەروەها زمانی دیالۆگی بونیادنەر بەهێز بکات دوور لە هاندانی توندوتیژی،و ناوزڕاندن یان نانەوەی دووبەرەکی.
هەروەك جەختی کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان و لێکتێگەیشتن، و زاڵکردنی وتاری عەقڵ و حیکمەت، بەو شێوەیەی کە بەشدار دەبێت لە چەسپاندنی متمانە و بەهێزکردنی تەبایی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردن بە دۆسیە نیشتمانییە باڵاکان کە جێی بایەخی هەمووانە،هیوایشی خواست هەمووان هاوکار بن لە چەسپاندنی ڕاگەیاندنێکی هۆشیار و بەرپرسیار کە ئامرازی بونیادنان بێت نەک ڕووخاندن، و پردێک بێت بۆ لێکنزیکبوونەوە نەک هۆکارێک بۆ ناکۆکی.
