دەوڵەتی یاسا دو بنەما بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکات
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستە یەکەمین جار دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەبارەی سکاڵاکانی پەیوەست بە دانیشتنی پێشوی ئەو پڕۆسەیە بدات، هەروەها پێویستە رێککەوتنی سیاسی هەبێت کە تا ئێستا بونی نییە، بەبێ رێککەوتنی سیاسی وادەی دانیشگنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانیش دیاری ناکرێت.
عارف حەمامی ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئەم ساتە هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە، ئەو پرسەش پەیوەستە بە دو شتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەمیان دەگەرێتەوە بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵاکانی کۆتا دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک پەرلەمان، هەروەها سکاڵای دژی یەکێک لە کاندیدەکانی ئەو پۆستە.
باسی لەوەشکرد، دوەم بنەماش رێککەوتنی سیاسییە، ئەو رێککەوتنە سیاسییەش تا ئێستا بونی نییە و ناتوانرێت بەبێ رێککەوتن هیچ سەرۆکێکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، تەنانەت ناتوانرێت وادەی دانیشتنی تایبەت بە پرۆسەکە دیاری بکرێت.
لە ماوەی رابردو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچو و دواتر بەهۆی ناکۆکی سیاسیی و سکاڵاکردن لە یەکێک لە کانیدەکانی پۆستەکە و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
