راوێژكارێكی سه‌ربازی خامنه‌یی: چیتر باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل پارێزراو نیین
گه‌وره راوێژكارێكی سه‌ربازی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، چیتر باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل پارێزراو نیین.
ژه‌نه‌ڕاڵ ره‌حیم سه‌فه‌وی، گه‌وره راوێژكاری سه‌ربازی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، به ئاژانسی ته‌سنیمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ستراتیژییه‌تی ناوچه‌كه گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردادێت. گوتیشی: "به‌ره‌ی مقاوه‌مه به سه‌ركردایه‌تی ئێران بڕیار له چاره‌نووس و داهاتووی ناوچه‌كه ده‌دات".
سه‌فه‌وی هه‌روه‌ها گوتیشی: "وه‌ڵاممان بۆ هێرشه‌كه‌ی دیمه‌شق ده‌بێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌ردوو ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، ئێران پلانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سووریای داڕشتووه، كه به نیازه به درۆن و مووشه‌كی كرۆز هێرش بكاته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی دیپلۆماسی ئیسرائیلی به‌ر له‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان كۆتایی بێت.
