راپۆرتی کۆتایی ڕووداوەکەی سەربازگەی کالسۆ راگەیەندرا
لێژنەی باڵای تەکنیکی بۆ بەدووداچونی ڕووداوەکەی سەربازگەی کالسۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لێژنەیەکی باڵای تەکنیکی پێکهێنرا بۆ لێکوڵینەوەلە ڕووداوی تەقینەوەو سووتانی سەربازگەی کالسۆ کەدەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل و چەند بارەگاوجبەخانەیەکی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە لێژنەکە لەژمارەیەک ئەفسەرو بەڕێوەبەری لەچەند پسپۆڕێتیەکدا لەخۆگرتووە لە بوارەکانی موشەکهاوێژی و تۆپ و ئەندازیاری سەربازی و بەڵگەکانی تاوان وبەرگری شارستانی وەروەها نوێنەرانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی و شارەزایانی تەقینەوەو پیشەسازی جەنگی.
لێژنەکە پاش بەدووداچونێکی زۆرولێکوڵینەوەی تێروتەسەل دەربارەی ڕووداوەکەوتاووتوێکردنی لێکەوتەکانی ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد و خستیە بەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی کە دەرەنجامەکەشی بەمشێوەیە بوو:
1- تەقینەوەکە بووەهۆکاری دروستبوونی چاڵێکی گەورە لەوشوێنەی کە بۆ کۆەکردنی چەک وموشەک بەکاردەهێنرا.
2- دۆزینەوەی 5 پارچەی موشەکی پەرتکراو لەدووری 150 مەتر لەدووری شوێنی ڕووداوەکەوە، هەروەها دۆزینەوەی 22 باڵی موشەک لەدووری 100 مەتر لەدووری شوێی تەقینەوەکەوە.
3- گەورەیی چاڵەکە ئەوەدەسەلمێنێت کە تەقینەوەکە زۆرگەورەبووەو بە تەقێنەری توند ئەنجامدراوە کە لەشوێنی تەقینەوەکەدا بووە.
4- ڕاپۆرتەکانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی دەیسەلمێنن کە فڕۆکەی جەنگی و دڕۆن لەوکاتەدا لەئاسمانەکانی بابلدا نەبوونە.
5- گەورەیی تەقینەوەکە ئەو کەلوپەلانەی کە پەرش وبڵاوبوونە لەوێ دەیسەلمێنن کە تەقینەوەکە بە تۆپ و موشەک نەبووە.
6- لەدەرەنجامی پشکنینی خۆڵی چاڵەکەوە دەرکەوتووە کە سێ مادەی تیاداهەیە نەک یەک مادە کەلە تەقێنەرەکاندا بەکاردەهێنرێت کەئەمانەن: TNT-ئەمۆنیا- وDIBUTYLPHTHALATE کەهەمووی مادەی تەقێنەری توندن لە دروستکردنی تەقێنەرەوەکان بەکاردەهێنرێن.
