راگهیهندراوی شاندی دانوستانكاری پارتی لهبارهی پێكهێنانی حكومهتی ههرێم
شاندی دانوستانكاری پارتی، یهكێتی بهوه تۆمهتبار دهكات كه نهیویستوه رێككهوتن بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێم بكات تا ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق و ههروهها پێشنیاری پارتی بۆ پشكهكانی یهكێتی له سهرۆكایهتییهكان و وهزارهتهكان ئاشكرادهكات.
شاندی دانوستانكاری پارتی، ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه، راگهیهندراوێكی لهبارهی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە.
شاندی دانوستانكاری پارتی وتویهتی، له گفتوگۆكاندا لهگهڵ یهكێتی "ئەو پەڕى نەرمیمان نیشانداو زۆر زیاتر لە شایستەى دەنگ و کورسیەکانى یەکێتى ئامادەى رێککەوتن بوین بۆ دڵنیاییدان بە یەکێتى، هەم لە دیدگاى هاوبەش و هەم لە بەشدارى بەڕێوەبردندا."
ئاماژهی بهوهشداوه"پارتیمان ئامادەیی رێککەوتنى نیشاندا بە شێوەیەک کە بەشدارییەکى هاوسەنگ لە سەرۆکایەتیەکان لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بکرێت بە جۆرێک کە (سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و جێگرى سەرۆکى هەرێم و جێگرى سەرۆکى حکومەت لاى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بن) هەروەها لە کۆى ٢٢ وەزیرى حکومەتى هەرێم کە کابینە پێک دەهێنن، پێشنیارى پارتى وا بوە کە پێکهاتەکان بە ٢ وەزیر بەشدارى کابینە بن و (٨ بۆ ٩) وەزارەت لاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بن کە تیایدا وەزارەتى گرنگى بوارى (سەربازى، ئابورى و داراییى و، خزمەتگوزارى) تێدایە، هەروەها بەشداریەکى کارا و کاریگەر لە بوارى ئەمنى و پۆستەکانى تریش لە دەستەکان و فەرمانگەکان."
بهپێی قسهی شاندهكهی پارتی "لە چوارچێوەی کۆبونەوەکاندا دەرکەوت کە یەکێتى نایەتە پێش بۆ رێککەوتن تا ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق و چەندین جاریش لەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەوە لە بەرژەوەندى هەرێمدا نیە و پارتى ئەوە بە پەسەند نازانێت."
دوپاتیشیكردۆتهوه کە "پارتى هەمیشە بڕواى بە کارى پێکەوەیی هەبوە و هەیەتى" و جهختیشی كردۆتهوه کە "پێویستە ڕێز لە ئیرادەى دەنگدەران و خەڵکى کوردستان بگیرێت و نابێت لایەنێک بە هەبونى هیچ هۆکارێکى نالۆژیکى ببێتە ڕێگر لە بەردەم کاراکردنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى کابینەى تازەى حکومەتى هەرێم."
دهقی ڕاگهیاندراوهكهی شاندی دانوستانکاری پارتى دیموکراتى کوردستان:
سەڕەراى دروست کردنى کۆسپ و تەگەرەى زۆر لە بەردەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە ئامانج لێی ئەنجام نەدانى هەڵبژاردن یان لاوازکردنى پارتى بو، بەڵام پارتى بە بڕوا بون بە جەماوەر و دڵسۆزانی، بەشدارییەکى کاراى لە هەڵبژاردنێکى سەرکەوتودا کرد کە براوەى یەکەم تیایدا هەرێمى کوردستان بو، جارێکى تریش پارتى متمانەیەکى بەهێزى گەلى کوردستانى بەدەست هێنا.
دواى پەسەندکردنى دەرەنجامەکانى هەڵبژاردن، پارتى لە ڕوانگەى کارى پێکەوەیی و لە پێناو تازەکردنەوەى شەرعیەتى یاسایى بۆ دامەزراوەکانى هەرێم و رێزگرتن لە ئیرادەى گەلى کوردستان، هەروەکو بەڵێن درا کە دەرگای گفتوگۆ بۆ هەمو لایەنەکان لە سەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی کراوەبێت، شاندەکەمان دەستى بە سەردانى سەرجەم لایەنەکان کە کورسیان بەدەستهێناوە کرد.
لە چوارچێوەی سەردان و گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لایەنە بەڕێزەکانی دیکە کە کورسی پەرلەمانیان بە دەستهێنابو، بەشێک لەم لایەنانە بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بونیان هەڵبژارد و ئێمەش ڕێزمان لەو بژاردەیە گرت.
