راگەیەندراوێک لە کۆڕەک تلیکۆمەوە
کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم دەڵێت ئەوان "هەمیشە" بەو یاسا و رێنمایییانەی کە لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتەوە دەردەچن پابەند بوونە. ئەوەش دوای ئەوە دێت، دەستەت راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، "نەدانەوەی قەرزەکانی" لە ماوەی 10 رۆژدا پەیوەندیی کۆڕەک تێلیکۆم لەگەڵ هێڵەکانی دیکەی پەیوەندی دەپچڕێندرێت.
رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2023، کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم لە راگەیێندراوێکدا گوتی، سەرەڕای "ئەو نادادپەروەرییەی کۆمپانیاکەمان رووبەڕووی بووەتەوە و بەرامبەری کراوە و بەردەوامیشە، هەروەها ئەو هەنگاوە نایاسایییانەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و میدیاوە بەرامبەرمان گیراوەتە بەر بە نەخستنە رووی راستیی تەواو و پێدانی زانیاری ناتەواو بە دەسەڵاتی دادوەری."
کۆمپانییاکەی بواری پەیوەندی ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات بە داخستنی کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان کە زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربووی هەیە."
