رۆیتەرز: چیتر ساڤایا نوێنەری تایبەتی ترەمپ نییە بۆ عێراق
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئهمڕۆ یەکشەممە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، مارک ساڤایا چیتر نوێنەری تایبەتی ترەمپ نییە لە عێراق، ئەوەش ههواڵهكان زیاتر پشتڕاست دهكاتهوه كه له چهند رۆژی رابردودا بڵاوبونەتەوە کە ساڤایا هەوڵیداوە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەتیبکاتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندوە، هێشتا ڕون نییە بۆچی ساڤایا دوردهخرێتهوه، بهڵام سەرچاوەیەک ڕایگەیاندوە، "هۆکارەکە 'خراپ بەڕێوەبردن'ی ساڤایا بوە لە بارودۆخە گرنگەکاندا، لەنێویاندا ڕێگرینەکردنی لە کاندیدکردنی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتو، هەنگاوێک کە ترەمپ بە ئاشکرا هۆشداریی داوەتە بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە و بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕایانگەیاند، رهنگه تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ئهمریكا بۆ سوریا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد گهشتی هەولێری کردوە، دۆسیهی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە وەربگرێت.
دو سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لە دوای دەستبەکاربونییەوە بە فەرمی گەشتی بۆ عێراق نەکردوە، دو بەرپرسی عێراقی ڕایانگەیاندوە، بڕیاربو هەینی ڕابردو سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە، بەڵام لەناکاو ئەو کۆبونەوانەی هەڵوەشاندەوە.
29ی مانگی رابردو، ڕۆیتەرز پەیوەندی كرد به ساڤایا و ڕەتیکردەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕۆڵەکەیدا هەبێت و وتی، هێشتا لەڕێگەی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوە کاردەکات کە پێویستە بۆ ئەوەی بە فەرمی ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە ڕایگەیاندوە، ساڤایا هێشتا نەبوەتە کارمەندی وەزارەتی دەرەوە.
لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئەکاونتی "X" ی ساڤایا کە تا ئەم دواییانە چالاک بو، هیچ ههواڵێكی تیادا بڵاونهكراوهتهوه، ناوبراو وەڵامی ئەو پەیامانەی نەدایەوە کە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا نێردراون و داوای ڕونکردنەوە دەکەن سەبارەت بەوەی کە ئایا هێشتا ئەو پۆستەی بەدەستەوەیە و بۆچی ئەکاونتی ئێکسەکەی ناچالاکه.
